دەربارەی ژینزار
ژینزار فەرهەنگێکی کوردی بۆ کوردییە. ئامانجەکەی سادەیە: هەر وشەیەکی کوردی بە زمانی خۆی ڕوون بکرێتەوە — نەک بە وەرگێڕانێکی ئینگلیزی کە زۆرجار مانا ڕەسەنەکە لەدەست دەدات.
ئەم پرۆژەیە چییە
زمانی کوردی سەرچاوەی نووسراوی زۆری هەیە، بەڵام کەمێکیان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و گەڕانپێکراو لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن. ژینزار هەوڵێکە بۆ ئەوەی وشەکان، مانا جیاوازەکانیان، بەشی ئاخاوتنیان و ئەو پەیوەندییانەی نێوانیان لە یەک شوێندا کۆبکاتەوە.
هەر تۆمارێک بە دەستی مرۆڤ نووسراوە. تیمێک لە وشەچن و زمانەوانان ڕۆژانە وشە زیاد دەکەن، مانا ڕاست دەکەنەوە و پەیوەندی نێوان وشەکان دیاری دەکەن. هیچ تۆمارێک بە وەرگێڕانی خۆکار دروست نەکراوە.
بەکارهێنانی ژینزار بەخۆڕاییە و پێویستی بە هەژمار نییە. ئەگەر وشەیەک نەدۆزرایەوە، زۆرجار مانای ئەوەیە کە هێشتا نەگەیشتووەتە ڕیزبەندی تیمەکە — نەک ئەوەی وشەکە نەبێت.
بەڕێوەبەرانی پرۆژە
ئەوانەی پلانی زمانەوانی پرۆژەکە دادەڕێژن و بەڕێوەی دەبەن
ڕەوەز محمود
موختار جاف
هاوکار عبداللە فەقێ
وشەچنەکان
ئەو کەسانەی وشەکان تۆمار دەکەن، مانایان دەنووسن و ڕاستیان دەکەنەوە
سۆما علی مەولان
- بڕوانامە
- بەکالۆریۆس
- زانکۆ/دامەزراوە
- زانکۆی ڕاپەڕین
- شار
- ڕانیە